۲۳ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوشتنی دوو هاونیشتمانیی کورد لە ورمێ

چاونیوز: دوو هاونیشتمانیی کوردی خەڵکی ورمێ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە، ٣ی ڕێبەندانی ٩٨، هاونیشتمانیەک بە ناوی “وەحید” خەڵکی ورمێ پەنا دەباتە بەر خۆکوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ.
هەروەها ، ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ٩٨، هاونیشتمانیەکی تر بە ناوی “نادر” خەڵکی ئاوایی “موانا”ی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسە، هۆکاری خۆکوشتنی ئەو هاونیشتمانیانە ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام ئاماری خۆکوشتنەکان لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری، کێشە کۆمەڵایەتییەکان، و هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکوومییەکانەوە لەم پێوەندییەدا لە زیادبووندایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code