۲۸ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆماری ئیسلامی منداڵان ناچاردەکا کڕنۆش بۆ وێنەی خامنەیی و قاسم سلێمانی بەرن

چاونیوز: کۆماری ئیسلامی منداڵانی قوتابخانەکان ناچاردەکا بۆئەوەی کە کڕنۆش بۆ وێنەکانی خامنەیی و قاسم سلێمانی بەرن و ڕێزیان لێبگرن.
به‌ پێێ هه‌واڵی ناوه‌ندی ماڤی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بەپێی ئەو وێنە و هەواڵانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە کۆماری ئیسلامی هەوڵی خۆی بۆ بەلاڕێدابردنی بیر و هزری منداڵان بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەرنامە بۆ داڕێژراو و بە کەڵک وەرگرتن لە وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن و مامۆستایانی دەستەمۆی خۆی چڕترکردۆتەوە و منداڵانی قوتابخانەکان ناچار بە هەندێ کاری نەشیا و و دوور لەهەر یاسا و ڕێسایەکی مرۆیی و نێونەتەوەیی، یەک لەوانە کڕنۆش بردن بۆ وێنەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی “:عەلی خامنەیی” وگەورە تیرۆریستی کوژراوی ئەم ڕێژیمە واتە “قاسم سلێمانی” دەکا.
شایانی باسە کە ئەلقاعیدە و تالیبانی ئەفغانستانیش ئەم شێوە ڕەفتارەیان لە گەڵ منداڵانی ئەفغانستان هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code