۲۸ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لاوێکی کورد بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، دەسبەسەر کرا

چاونیوز:ڕۆژی شەممە، ١٩ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی “ئەمیر موجیب” کوڕی “عەلی”، خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو لاوە کوردە، بەهۆی ئەوەی کە ئاڵای کوردستانی لەگەڵ بووە، لە سێڕێیانی سرو لە ناوچەی سۆما و برادۆست دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەروەها هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان بەسەر ماشینی کەسیی ئەو لاوە کوردەدا گرتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە چارەنووسی ئەو لاوە لەبەر دەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code