۲۸ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سۆنامی حەشیمەتی بەساڵاچووان لە ئێران!

چاونیوز: خێرایی دابەزینی حەشیمەت لە ئێران و زیادبوونی خەڵکی بەساڵاچوو یەکێک لە گرینگرین کێشه‌کانی ئێستای وڵاتی ئێرانه‌.
ئەگە ڕێژەی کەمبوونی حەشیمەت به‌م جۆره‌ی ئێستا درێژەی هەبێت لە ۳۰ساڵی داهاتوو دا ئێران دەبێته‌ پێنجەمین وڵاتی بەساڵاچوو لە جیهان.
لە ۳دەیەی داهاتوودا ۳۰ملوێن کەس لەحەشیمەتی ئێران دەگەنە تەمەنی سەرووی ٦۰ساڵ، بە واتایێکی‌تر ڕێژەی گەشەکردنی حەشیمەتی سەرووی ٦۰ساڵ ۱٦هینده‌ دەبێت و ئەم دیاردەیە ئێران دەخاتە ژێر کێشه‌یه‌کی جدی و جێی مەترسی.
ئەگە کەم بوونەوەی حەشیمەت بەم شێوەیە درێژەی هەبێت هه‌تا ساڵی ۱٤۲٥ ڕێژەی گەشەکردنی حەشیمەت لە ئێران دەگاتە سیفر!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code