چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان کە دوو حەوتوو پێش لە شاری مەریوان دەسبەسەرکرابوو تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژههڵاتی کوردستان، دوکتۆر” ئومید مودەڕسی” پزیشکی ددان و خەڵکی شاری مەریوان، ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ٩٨ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کراوە و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازرایەوە .
ناوبراو کە یەکێک بوو لە چالاکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر لە شاری مەریوان،دوای تێپەربوونی دوو حەوتوو لە دەسبەسەرکرانی هیچ زانییاریەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکرانی نیەو لە پێوەندی گرتن بە بنەماڵەکەشی بێبەری کراوە.
شایانی باسە هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەزگا ئەمنیەتییەکان بەردەوام لاوان و چالاکان و خەڵکی بێ تاوان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەسبەسەر دەکەن و ڕەوانەی بەندیخانەکانیان دەکەن.