چاونیوز: هاونیشتمانییەکی کورد، لە زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، “حوسێن ئازەریوون”، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.
جێی ئاماژەیە، ئەو هاونیشتمانییە کوردە، ١٠ی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەو لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، بۆ بەندی ١٢ی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
شایەنی باسە ، ناوبراو لە ٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ، بە بێ بەڵگەی یاسایی، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر کراوە و ڕەوانەی گرتوخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کراوە و دوای لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزراوە.
جێی ئاماژەیە کە ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانی لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەرو چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.