چاونیوز: ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕێبەندانی 1398، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “محەممەد ڕەحمانی”، خەڵکی گوندی “لۆن ساداتی” کامیاران، لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بەربووەوە و بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە کوردە لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە نزیک سنووری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.
ئەو کۆڵبەرە لە کاتی بەربوونەوەدا تووشی خوێنڕێژی بووە و هەنووکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان لەڕێژ چاوەدێریی پزیشکیدایە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی، باری تەندروستیی ئەو کۆڵبەرەی نالەبار ڕاگەیاندووە و وتی: “محەممەد ڕەحمانی پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە”.