چاونیوز: ڕێکه‌وتی 5ی به‌فرانباری 1398، سه‌ید په‌یام بیدرود چالاکی ئۆلی یاری خه‌ڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری زه‌نجان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کان له که‌ره‌ج ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
سه‌ید په‌یام بیدرود پێشتر به تاوانی به‌شداری له ناڕزایه‌تییه‌کانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر گیرابوو و دوای ماوه‌یه‌ک به‌شێوه‌ی کاتی به بارمته ئازاد و دواتر له‌لایه‌ن دادگای شۆرش سێ ساڵ حوکمی به‌سه‌ر دا سه‌پابوو.
بنه‌ماڵه‌ی په‌یام به سه‌رنج دان به کراوه بوونی په‌روه‌نده‌ی گیرانه‌که‌ی و هه‌روه‌ها ڕابردووی برا گه‌وره‌که‌ی، زۆر نیگه‌رانی ڕه‌وشی گیانی کوره‌که‌یانن، به‌ڵام ده‌گه‌ڵ هه‌موو به‌دواداچوونه‌کانی که‌سوکاری هه‌تا ئێستا ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌کان هیچ زانیارییه‌کیان پێنه‌داون.
به گوته‌ی یه‌کێک له نزیکه‌کانی سه‌ید په‌یام، ئه‌و چالاکه مه‌ده‌نییه له کاتی چوونه گۆرستانی که‌ره‌ج(به‌هه‌شتی سه‌کینه) بۆ به‌شداری له چله‌ی پویا به‌ختیاری که له 25ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه کوژرابوو، ده‌سبه‌سه‌ر کراوه و بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین له تاران گوازراویته‌وه.