۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ناڕزایه‌تی به‌شێک له‌ فه‌رمانبه‌رانی کارخانه‌ی چیمه‌نتۆی ئیلام

چاونیوز: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ۱۴ی ڕێبه‌ندانی ۱۳۹۸، به‌شێک له‌ فه‌رمانبه‌رانی کارخانه‌ی چیمه‌نتۆی ئیلام به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌نه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی پۆلێنبه‌ندی کاروبار، له‌ به‌رامبه‌ر بینای پارێزگای ئه‌و شاره‌ کۆ بوونه‌وه‌.

به‌ گوته‌ی ئه‌و کرێکارانه‌، ماوه‌ی ۸ ساڵه‌ که‌ فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و کارخانه‌یه‌ به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ کردووه‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردووش دا به‌رێوه‌به‌ری شه‌ریکه‌ به‌ڵێنی چاره‌سه‌ر و بڕیاری چه‌سپاندنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی پێداون و به‌ پاساوی دابین کردنی بواری ماڵی ئه‌و کاره‌، مافی نۆبه‌کار و ۴۰ کاتژمێر کاری زیاده‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی نه‌داوه‌ و مافی کرێکاره‌کانی پێشێل کردووه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code