ڕۆژی پێنج شه‌ممه 10ی ڕێبه‌ندانی 1398ی هه‌تاوی، کۆڵبه‌رێک به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌کان له ناوچه‌ی سنووری شاری پیرانشار بریندار بوو.
به پێ ڕاپۆڕتی هه‌واڵنێرانی چاونیوز له ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌و کۆڵبه‌ره به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌کان بریندار بووه و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری مهاباد کراوه.
له‌م راپۆرته‌دا شوناسی ئه‌و کۆڵبه‌ره به “محه‌مه‌د ئیزه‌دی” 27 ساڵانه، هاتووه.