۲۲ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکرانی ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەوزی چیا لە مەریوان

ژینگە پارێزێکی خەڵکی مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی ژینگەپارێزێکی مەریوانی بە ناوی “ئامانج نیک پەی” کوڕی خالید لە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە. ناوبراو بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراوە و دواتر ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
گرتن و دەسبەسەرکردنی چالاکانی سیاسی و ژینگە و چالاکانی مەدەنی لە کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران بەردەوامە و ڕێژیم بە هەر بیانوویەک کە بۆی بلوێ بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک چالاکان ڕاپێچی بەندیخانەکان دەکا و ئێستاس لە ترسی خۆپێشاندانەکان لە کوردستان فەزایەکی ئەمنییەتی بە سەر زۆر شاری کوردستاندا زاڵە و هێزە ئەمنییەکان لە شوینە گشتییەکان بڵاوەیان پێکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code