۲۳ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکرانی ٣ خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە سنە

هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی دوێنێ ٤ شەممە ٢٥ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستانیان لە شاری سنە دەسبەسەر کرد،ئەوخوێندکارانە ، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێییەکان ، ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی بەفرانبار، سێ خوێندکاری کورد بە ناوەکانی “موسلیم سلێمانی”، “زانیار ئەحمەدپوور” و “ئەرشەد ئەتابەک”، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکانی زانکۆی کوردستان بۆ مەحکوومکردنی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لەلایەن سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر کران
لەم ناڕەزایەتییانەی زانکۆی کوردستاندا، خوێندکاران دژی حکوومەت دروشمیان دا و ئامادە نەبوون بەسەر ئاڵای ئەمریکادا تێپەڕ بن.
شایانی باسە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەدا خوێندکارانی زانکۆکانی کرماشان وسنە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو وهەر بەم بۆنەوە ٤ کەس لە کرماشان و ٣ کەسیش لە سنە دەسبەسەرکراون کە لە چارەنووسیان هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code