ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 كانونی دووه‌م ساڵی 2020 زایینی
آموزش وردپرس

سیاوەش حەیاتی، ئەندامی ڕێبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد دەسبەسەر کرا

بەرەی یەکگرتووی کورد لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە کە “سیاوەش حەیاتی” ئەندامی شورای ڕێبەری ئەو بەرەیە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
لە بەیاننامەکەی بەرەی یەکگرتووی کورددا هاتوە: ” بە داخەوە ”سیاوەش حەیاتی” ئەندامی شوورای ڕێبەری بەرەی یەکگرتووی کورد لە پێش باڵەخانەی زانکۆی “ڕازی”ـی کرماشان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ـی بەفرانبار دەسبەسەر کراوە. بەرەی یەکگرتووی کورد ناڕەزایەتیی خۆی لەهەمبەر دەسبەسەرکرانی هاووڵاتیان، چالاکانی مەدەنی و سیاسی دەردەبڕێ و هۆشداری دەداتە لایەنە پیوەندیدارەکان کە ئەو شێوە کردەوە و هەڵسوکەوتە دەبێتە هۆی ئەوەیکە کۆمەڵگە لە دەسەڵات بێزار بێ و زیاتر لێی دوور بکەوێتەوە.
لە بەشیکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتوە، دوای دەسبەسەرکرانی دوکتور “ئازاد محەممەدیانی” ڕاوێژکاری بەرەی یەکگرتووی کورد لە چەند مانگی ڕابردوودا، ئەوە دووهەمین جارە کە لە یەکێکی تر لەئەندامانی بەڕێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد دەسبەسەر دەکرێ، ئەو دەسبەسەرکردنانە بە هیچ شێوەیەک لە خزمەت ئازادی و ئاسایشدا نییە و ڕێز لە مافی ئازادیی ڕادەربڕین و بەشداربوونی هاووڵاتیان لە پڕۆسە سیاسییەکاندا ناگرێ و بە ئاشکرا لەگەڵ یاسای بنەڕەتیدا دژایەتی هەیە. هەربۆیە بەرەی یەکگرتووی کورد داوا دەکا کە بە زووترین کات سیاوەش حەیاتی ئازاد بکەن و ڕێز لە ماف و کەرامەتی ناوبراو بگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code