۲۱ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەستبەسەر کرا

ناسر هیممەتی، چالاکی مەدەنی و دەروونناسی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی ئەسفەهان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی سەرچاوە هەواڵ ناوبراو بە تۆمەتی بانگەشە و هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندانەکانی ٥ی بەفرانبار لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە. ئەم چالاکە مەدەنییە لە دوای گیرانی و پاش ۴ ڕۆژ دەسبەسەری چارەنووسی ناڕوونە و کەس بە شوێنی گیران و بەندکرانی نازانێ.
ناسر هیمەتی دواجار لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانبار لە ئەژماری تویتەری تایبەتیی خۆیدا داوای لە خەڵک کردبوو کە لە خۆپێشاندانەکانی ٥ی بەفرانباردا بەشدار بن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code