۱۸ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوشتنی لانیکەم ۶۸ کەس لە پاییزی ئەمساڵدا

لە پاییزی ئەمساڵدا لانیکەم ۶۸ کەس خۆیان کوشتوە و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە ماوەی ۹ مانگی ئەمساڵدا خۆیان کوشتوە، هەر نەبێ ۲۱۷ کەس بووە.

ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری و هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکوومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی پاییزیشدا دیار و بەرچاو بووە. لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا هەر نەبێ ۶۸ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ۵۴ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە.  ئەم ناوەندە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیش‌دا ئاماری گیانلەدەستدانی ۱۴۹ کەس بەهۆی خوکوشتن ڕاگەیاندبوو و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە ماوەی ۹ مانگی ئەمساڵدا خۆیان کوشتوە، لانیکەم ۲۱۷ کەس بووە. جێی بیرهێنانەوەیە لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ۱۷۰ کەس لەو سەدان کەسەی هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو کە ۶۲ کەسیان پیاو و ۱۰۸ کەسیان ژن بوون.

ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە  کوردستانی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بەمیدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و درووستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ده‌خرێته‌ به‌رچاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code