ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 كانونی دووه‌م ساڵی 2020 زایینی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کرانی وشیار شەعبانی لە بانە

چالاکێکی مەدەنیی شاری بانە ماوەیەکە دەسبەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری چاونیوز، وشیار شەعبانی ماوەیەکە بە تۆمەتی بەشداری لە حەرەکەتە ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییانە گیراوە. ناوبراو پێشتریش بەشداریی لە چالاکییە مەدەنییەکان پێوەندیدار بە پشتیوانی لە ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان و دژایەتی لەگەڵ هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان کردبوو.

ئامارەکان دەڵێن لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەدا نیزیک بە 700 کەس لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون کە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ شوناسی زیاتر لە 400 کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. بە هەزاران کەسی دیکەش بریندار بوون و وەک حوسێن نەقەویی حوسێنی، نوێنەری شاری وەرامین لە مەجلیس دەڵێ زیاتر لە 7000 کەسیان لە گرتووخانەکان پەستاوتوە.

وەک چاوەڕوان دەکرا ئەمجارەکەش کوردستان پشکی شێری لە سەرکوت پێ بڕا. وەک لە ئامارەکانی “چاونیوز”، ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتوە، لەماوەی دوو ڕۆژدا ئەوەندەی ناوەکانیان ئاشکرا بووە نیزیک 50 کەس تەنیا لە چەند شارێکی وەک کرماشان و جوانڕۆ و مەریوان کوژراون و زیاتر لە هەزار کەس گیراون کە بە شوناسی سەدان کەس لەوان زاندراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code