ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 كانونی دووه‌م ساڵی 2020 زایینی
آموزش وردپرس

یەکێکی دیکە لە گیراوانی سنە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست دا

یەکێکی دیکە لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکان لە سنە  لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمدا گیانی لەدەست دا.

تازەترین قوربانیی دەستی تاوان و جینایەتەکانی ڕێژیم کە “کاوە وەیسانی”ی ناوە،  خەڵکی گوندی “خامسان”ی سەر بە شاری “کامیاران” و دانیشتووی شاری سنە بوو. ناوبراو  لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ئەمساڵدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە دەستبەسەر کرابوو. بنەماڵەی  کاوە وەیسانی هەڕەشەی ئەوەیان لێکراوە کە نابێ هەواڵی مەرگی ڕۆڵەکەیان لای ڕاگەیەنەکان باس بکەن.

ئامارەکان دەڵێن نیزیک بە 700 کەس لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون کە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ شوناسی زیاتر لە 400 کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. بە هەزاران کەسی دیکەش بریندار بوون و وەک حوسێن نەقەویی حوسێنی، نوێنەری شاری وەرامین لە مەجلیس دەڵێ زیاتر لە 7 کەسیان لە گرتووخانەکان پەستاوتوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code