ئەمڕۆ ڕێکەوتی 15 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئازادکرانی کاتیی زارا محەممەدی بەدانانی بریگرتە

زارا موحەممەدی چالاکی فەرهەنگی، دوای شەش مانگ لە دەسبەسەری ئازاد کرا.
زارا محەممەدی چالاکی فەرهەنگی و مامۆستای زمانی کوردی، دوای چەند مانگ لە دەسبەسەری بەشێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی ئەم هەواڵەی کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی “کوردستان و کورد” گەیشتوە، زارا موحەممەدی وانەبێژ و چالاکی فەرهەنگی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی “نۆژین” دوای فشارێکی زۆر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە. زارا موحەممەدی کە ماوەی چەند مانگ پێش لەلایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەگەڵ دوو ئەندام و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژین دەسبەسەر کرابوو، دوای هەوڵێکی زۆری بنەماڵەکەی و چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی، بە دانانی بریگرتە ئازاد کرا و گەڕایەوە نێو خەڵک و بنەماڵەکەی.
شایانی باسە کە ماوەی پێشوو، دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی قەبووڵی نەکردبوو کە زارا بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێ بەڵام ئەوجارە بە هەوڵی چالاکان و لایەنگرانی زمان و شوناس و فەرهەنگی کوردی، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code