ئەمڕۆ ڕێکەوتی 15 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

سێ کۆڵبەری دیکە لە پیرانشار کوژران

سێ کۆڵبەری دیکەی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەستدا.

لە دوا حاڵەتی تەقەکردن لە کاسبکارانی کورد “سمکۆ قادری نیا” ، خەڵکی مەهاباد لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان پیرانشار بۆ شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی  کوژراوە.

هاوکات دەستەیەکی لە کۆڵبەران لە پیرانشار کەوتنە کەمینی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ناسر مرادپور” خەڵکی ” گۆزەڕەش، سەر بە شاری سەڵماس، گیانی لە دەستدا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە تەرمی ناسریان بە دەسبەسراوی دیتۆتەوە کە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران کوژرابوو.

لە ڕووداوێکی دیکەدا کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی هاشم ئەحمەدی لە کاتی ڕاوەدوودانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە جەڵتە لێی داوە و گیانی لە دەست داوە.

بەپێی بانکی زانیاریی چاونیوز لە دوو مانگی پاییزی ئەمساڵدا 47 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code