۱۷ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

تەرمی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکان له کرماشان بە خاک ئەسپێردران

تەرمی چەند شەهیدی دیکە لە کرماشان کە لە خۆپیشاندانەکاندا کوژرابوون، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوە و لە کرماشان بە خاک ئەسپێردراون.

لە ڕۆژانی سێشەممە و  چوارشەممە، ٢٨ و ٢٩ی خەزەڵوەردا، تەرمی دوو خۆپیشاندەری ناڕازی بە ناوەکانی “عەبدولڕەزا شیرزادی” و “سەجاد باقری”، لە گوندی “داوەران جەلالوەند”ی کرماشان بە خاک سپێردران.

لە خۆپیشاندانەکانی کرماشاندا بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان دەیان کەس کوژراون و بریندارن کە هەتا ئێستا شوناسی چەند کوژراوێک بە ناوەکانی “موزەفەر زەهیری”، “محەممەد میرزایی”، “نادر بیژەنوەند”، “عەبدولڕەزا شیرزادی”،”سەجاد باقری” و “مستەفا فەرزامی” ئاشکرا بووە.

خۆپیشاندانەکان ئێوارەی ڕۆژی ۲۴ی خەزەڵوەر لە تاران دەستی پێکرد و نیزیک بە تەواوی شارەکانی ئێرانی گرتەوە. هاوکات لەگەڵ شارەکانی دیکەی ئێران لە شارەکانی سەقز، سنە، بۆکان، ئیلام، کرماشان، مەریوان، سەرپێڵ زەهاو، شاباد، جوانڕۆ و چەندیین شاری دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات خۆپیشاندان بەڕێوە چوو کە لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا دەیان کەس کوژراون و سەدان کەس و بریندار بوون،  هەروەها باس لە گرتنی هەزاران کەس دەکرێ.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code