ئەمڕۆ ڕێکەوتی 15 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژرانی مینا شێخی، ژنه‌ کوردی خەڵکی سەقز له خوپیشاندانه‌کانی تاران

له شاری تاران ژنیکی کورد به ناوی مینا شیخی له ئاکامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخوی هیزه‌کانی ریژیم گیانی له ده‌ست‌ دا.

مینا شیخی، کچی حاجی غه‌ریب شیخی، خه‌ڵکی سه‌قز و نیشته‌جیی تاران بووه. ناوبراو ڕوژی شه‌ممه له کاتی خوپیشاندانه‌کان له دژی گرانی و سه‌رکوت و زه‌برو زه‌نگ، له شاری تاران به‌هوی ته‌قه‌ی راسته‌وخوی هیزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کوماری ئیسلامی ئیرانه‌وه گیانی له ده‌ست دا.

مینا شیخی، کچی بنه‌ماله‌یکی نیشتمانپه‌روه‌ری شاری سه‌قزه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ر کاری ریژیمه‌وه له‌گه‌ل چه‌وساندنه‌وه‌و ئازار و چه‌وساندنه‌وه به‌ره‌و روو بوونه‌ته‌وه. مینا شیخی سالی ۱۳۳۹ له دایک بووه. مینا خانم له پیناو خه‌بات بو ئازادی کوردو کوردستان دوو برای دیکه‌ی وه‌ک پیشمه‌رگه‌ی کوردستان دژبه کوماری ئیسلامی خه‌باتیان کردوه

به داخه‌وه براگه‌وره‌یان به ناوی ئه‌مین شیخی سالی ۱۳۶۴ چووه کاروانی نه‌مرانه‌وه و چه‌ند سال دواتر برایەکی دیکه‌یان به‌ناوی موحه‌ممه‌د شیخی که له کاتی پیشمه‌رگایه‌تیدا به‌دیل گیرابوو له زیندانی سه‌قز ئیعدام کرا.

هه‌ر له‌و بنه‌ماله‌یه‌دا و سالی ۱۳۸۰ کوری سیهه‌میان به ناوی ئه‌نوه‌ر شیخی به‌شیوه‌یکی گوناناوی له لایه‌ن ماشینیکی ده‌وله‌تیه‌وه لییده‌دری و گیان له‌ده‌ست دا. به‌داخه‌وه بو جاریکی دیکه‌و ئه‌وجار له جه‌ره‌یانی خوپیشاندانی به‌ربلاوی خه‌لکی ئیران و کوردستان چوارەمین که‌س له‌م بنه‌ماڵه شۆڕشگێره بوو به قوربانیی سه‌رکوتکارییه‌کانی کوماری ئیسلامی و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخوی هیزه‌کانی ڕێژیم شه‌هید کرا.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code