ئەمڕۆ ڕێکەوتی 15 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

خۆپیشاندانەکان لە کوردستان لە خوێن و خۆڵ وەردرا

خۆپیشاندانەکان لە شار و ناوچە جیاکانی ئێران دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان بەهۆی بڕیاری گرانکردنی نرخی بێنزین بووە هۆی سەرهەڵدانی جەماوەری و هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم بۆ بڵاوکردن بە خەڵک تەقەیان لێکردن. بەپێی ئامارەکان هەتا ئێستا 15 کەس لە کوردستان کوژراون کە ناونیشانی چەند کەس لەوان بڵاو بۆتەوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە مەریوان “عوسمان نادری”، “مێهران تاب”، “بێهرووز” ناوێک کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون کە لە نێو ئەواندا ناوی “هیوا نادری”، “شاهۆ وەلیدی” و “مێهران” زاندراوە.

بەپێی زانیارییەکان خۆپیشاندەران هێرشیان کردوەتە سەر چەند پۆمپی بێنزین و بانکی میلی و سادراتی مەریوانیان ئاور تێ بەرداوە.

لە شاری جوانڕۆش بەپێی هەواڵەکان ٤ کەس کوژراون کە “کاوە محەممەدی” و “هەمزە” ناوێک لە ناو لیستی قوربانییەکاندا بوون.

شایانی باسە کە لە شارەکانی دیکەی ئێران وەک “سیرجان”یش خەڵکی مەدەنی لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code