ئەمڕۆ ڕێکەوتی 15 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کۆمیتەی سێهەمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێرانی محکووم کرد

کۆمیتەی سێهەمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر،بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک جارێکی دیکەش پێشێلکردنی مافی مرۆڤی لە ئێران مەحکووم کرد.

لەو بڕیارنامەیەدا هاتووە کە گرتنی سەرەڕۆیانە لە ئێران درێژەی هەیە و بارودۆخی زیندانەکان کارەساتبارە و هەڵاواردن دژی ژنان و ئازاردانی کەمایەتییە ئایینییەکان جێی  نیگەرانیی ئەم ڕێکخراوەیەن.

ئەم بڕیارنامەیە کە کانادا پێشنووسەکەی خستبووە ڕوو، بە ٨٤ دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر ٣٠ دەنگی نەخێردا پەسەند کرا و هەروەها ٦٦ وڵاتیش دەنگی بێلایەنیان بەم بڕیارنامەیە دا. لەم بڕیارنامەیەدا داوا لە ڕێژیمی ئێران کراوە کە بە هەموو شێوەیەک هەڵاواردن دژی کەمایەتییە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە ئێراندا ڕابگرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code