ئەمڕۆ ڕێکەوتی 9 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژران و بریندار بوونی چوار کۆڵبەری دیکەی کورد

چوار کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سەردەشت و مەریوان کوژران و بریندار بوون.

پەیمان یووسفی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت کە مانگی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە سەر سنووری ئەم شارە لەگەڵ باشووری کوردستان بەتوندی بریندار ببوو، ڕۆژی هەینی ١٠ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی بەهۆی سەختیی برینەکەی لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا.

ئەم کۆڵبەرە ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەزبەر لەنێو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران، بەبێ ئەوەی لە پێشدا ئاگادار بکرێتەوە و، لە مەودایەکی نیزیکەوە و بەگومانی پێبوونی باری قاچاخ درابووە بەر دەسڕێژ.

لە ڕووداوێکی تردا ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەزەڵوەر هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژی چەکەکانیان کە لە ئاکامی ئەم تەقە کردنەدا سێ کۆڵبەر بریندار بوون.

ئەم سێ کۆڵبەرە بریندارە کە “عوسمان تەرخان‌ئابادی”، “دەروێش ساحێبی” و “یادگار مەریوانی”یان ناوە، بەبێ ئەوەی باری قاچاخیان پێ بووبێ، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە و بەبێ فەرمانی وەستان و هیچ ئاگادار کردنەوەیەک و لە مەوادایەکی نیزیکەوە دراونەتە بەر دەسڕێژی ئەم هێزانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code