ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوو

بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو. ئەم کۆڵبەرە لەگەڵ ژمارەیەک لە کاسبکارانی ناوچەی مەریوان لە ملەی “تەتە” کەوتوونە بۆسەی هێزە چەکدارەکان و تەقەیان لێکراوە.

دوانێوڕۆی ئەمڕۆ ٦ی خەزەڵوەر، لە ملەی تەتەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم چوونەتە سەر ڕێگای کاسبکارانی کورد و تەقەیان لێکردوون، لەو دەستڕێژەدا کاسبکارێکی کورد بە ناوی “عوسمان” بریندار بووە. ناوبراو خەڵکی گوندی “تەرخانئاوا”ی شاری مەریوانە و گوللە بەر سینگی کەوتوە.

بەردەوامیی تەقە لە کاسبکارانی کورد لە کاتێکدایە کە لە مانگی ڕەزبەریشدا لانیکەم 33 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، یان بەربوونەوە لە شاخ بەهۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز، ئۆرگانی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو 33 کاسبکارە 28 کەسیان بریندار بوون و 5 کۆڵبەریش کوژراون و گیانیان لە دەست داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code