ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ڕێگری لە ئازادبوونی زارا محەممەدی بە بڕیاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان

بە بڕیاری بەرپرسی لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای شۆڕشی شاری سنە ڕێگە نەدراوە زارا محەممەدی ئازاد بکرێ.

دادوەر “شاهگڵدی”، بەرپرسی لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای شۆڕشی شاری سنە بڕیاری داوە هەتا یەکلابوونەوەی چارەنووسی زارا محەممەدی و بڕیاری دادگا لەسەر پەروەندەکەی، ناوبراو لە زینداندا بمێنێتەوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە پێشتر بۆ ئازادکردنی “زارا محەممەدی” بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی داوا کرابوو و؛ بنەماڵەکەشی ئەم بڕە بریگرتەیەیان ئامادە کردوە.

هەروەها ڕێگری لە ئازادبوونی زارا محەممەدی لە کاتێکدایە کە لێکۆڵینەوە لە ناوبراو تەواو بووە و هەتا ئێستا کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ناوبراو بەڕێوە نەچووە.

شایانی باسە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی، زارا محەممەدی و ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرەیی ئەنجومەنی نۆژین لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران و بۆ بەندیخانە گوازرانەوە. دوای ئازار و ئەزییەتێکی زۆری هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر ئەو سێ چالاکە، ئێدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کران بەڵام زارا محەممەدی ئێستاش لەژێر گوشارەکانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دایە و چارەنووسی دیاری نەکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code