ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژرانی کاسبکارێک لە جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم

کاسبکارێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم کوژرا.

ڕۆژی چوارشەمە ۱ی خەزەڵوەر هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم ماشێنی کاسبکارێک بەناوی “نامدار ساڵح زادە “خەڵکی شاری جوانڕۆ دەدەنە بەر دەستڕێژ. لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا ناوبراو بەسەختی بریندار بووە کە دواتر گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلەکەی نامدار تەنیا باری مێوژی پێ بووە.

شایانی باسە لە ماوەی مانگی ڕەزبەری ڕابردووش‌دا 33 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژرابوون و بریندار بوون. لەو 33 کاسبکارە 28 کەسیان بریندار بوون و 5 کۆڵبەریش کوژراون و گیانیان لە دەست داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code