نیزیک بە 100 کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کورد لە کوردستان لەم مانگەدا دەسبەسەر کراون.
لە ماوەی مانگی ڕەزبەردا لانیکەم 97 کەس بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی یان هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون. لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا لانیکەم 106 کەس و لە وەرزی هاوینیشدا 216 کەس بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی ڕێژیم گیرابوون و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون، گەیشتە 419 کەس کە نیزیک بە 80 کەس لەوان بەتاوانی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان دەسبەسەر و زیندانی کراون.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ساڵی ڕابردووشدا 641 کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون.