ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای مانگی ڕەزبەرەوە تا ئێستا لانیکەم 33 کەسیان دەسبەسەر کردوە.
ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە کوردستان لە شارەکانی مەریوان، ورمێ، سنە، بانە، دێولان و مەهاباد و جوانرۆ 33 کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەوڵدان دژی ئەمنیەتی وڵات دەسبەسەر کردوە. لەم 33 کەسە 16 کەسیان لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان بەدژی هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان دەسبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
دەسبەسەر کردنی 33 کەس لە ماوەی سێ حەوتووی ڕابردوودا لە کاتێکدایە کە لە سێ مانگی هاوینیشدا لانیکهم 216 کهس بهتۆمهتی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه کوردییهکانی دژبهری کۆماری ئیسلامی قۆڵبهست کرابوون. ژمارهیهک لهو گیراوانه تا کاتی دادگایی کردنیان به بارمتهی قورس ئازاد کرابوون و لانیکهم 58 کهس لهوانه دوای بهناو دادگایی کرانیان سزای لە 3 مانگ زیندانڕا تا 11 ساڵ زیندانیان به سهر دا سهپا و سەرجەم ئەو 58 کەسە بە 2117 مانگ (پتر لە 174 ساڵ) زیندان مەحکووم کران.