ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی 12 کۆڵبەر لە مانگی ڕەزبەردا

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا 12 کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەی کوردیان داوەتە بەر ڕەهیڵەی چەکەکانیان.

لە سێ حەوتووی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی مەریوان، سەڵماس، پاوە، پیرانشار، ورمێ، سەردەشت و نەغەدە 12 کۆڵبەر و کاسبکاریان لە ناوچە سنوورییەکان داوەتە بەر دەستڕێژ. لەو 12 کۆڵبەرە دوو کەسیان کوژراون و 10 کەسیان  بریندار بوون.

کوژران و برینداربوونی ئەم 12 کۆڵبەر و کاسبکارە کوردە لە حاڵێکدایە کە لە سێ مانگی هاوینیش‌دا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی لانیکەم 66 كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان دابووه‌‌ به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان. له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا 19 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرابوون و 47 که‌سیش بریندار ببوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code