ئەمڕۆ ڕێکەوتی 15 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ڕزگار زەندی لە سنە ئێعدام کرا

لاوێکی خەڵکی سنە کە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار درا.

دوای ئەوەی هەوڵی کەسانی خێرخواز و چالاکانی مەدەنی بۆ ڕازیکردنی بنەماڵەی خوێنگر بەئاکام نەگەیشت، ڕزگار زەندی، تەمەن 27 ساڵ لەدار درا. ڕزگار زەندی سێ ساڵ پێش لە شەڕێکدا خزمێکی خۆی بە دەستی بەکوشت چوبوو.

ئێعدامی ڕزگار زەندی لە حاڵێکدایە کە حەوتووی ڕابردوو لە ماوەی دوو ڕۆژدا، سێ و چواری ڕەزبەر 7 بەندیی دیکەی کورد لەدارە درابوون. ئەو 7 کەسە بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست و تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر ئێعدام کراون و بە ئێعدامکرانی ڕزگار زەندی و ئەو 7 کەسە ژمارەی ئە کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە کوردستان و بە بڕیاری دەزگای قەزایی ئێعدام کراون، گەیوەتە 29 کەس.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی دەڵێ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ ڕا هەتا ساڵێ ١٣٩٥ی هەتاوی پتر لە ٦١ هەزار کەسی لەو وڵاتەدا لەدار داوە. مەسەلە ئەوەش نییە کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی حاشا لە ئێعدامەکان _ چ ئێعدامە سیاسی یان نا سیاسییەکان_ بکەن، بەڵکوو بە دەگمەن نەبێ هەر هەموویان بەرگریی لێ دەکەن و ئەو جینایەتانەیان بۆ مانەوەی ڕێژیمەکەیان بە پێویست زانیوە.

 

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code