ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

سێ چالاکی کورد لە دیولان و سنە دەسبەسەر کران

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ چالاکی کورد لە شارەکانی دێولان و سنە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی  نادیار گواستراونەوە.

بەپێی هەواڵی پەیامنێری “چاونیوز”، سیروان ڕەحیمی خەڵکی دێولان، ڕۆژی شەممە 6ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ناوبراو کە چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزە، پێشتریش بانگ کرابووە ئیتلاعات و لێکۆڵینەوەی لێ کرابوو.

هەر هەمان ڕۆژ “ئیبراهیم پیری”، نوێنەری شۆفیرەکانی ناوەندی بێهداشتی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا. ناوەندە ئەمنیەتییەکان نوێنەری شۆفیرانی ناوەندی تەندروستیی شاری سنەیان، لە سۆنگەی بەشداری کردنی لە مانگرتنی شۆفیرانی ئەو ناوەندە تەندروستییە دەسبەسەر کردوە.

جێی بیرهێنانەوەیە ڕۆژی سێشەممە 2ی ڕەزبەریش کەسێک بە ناوی دلێر نەسری، خەڵکی ئاوای تەنگیسەر سەر بە ناوچەی پارێزگای سنە لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هیزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەرکرا و بۆ گرتنگەی شەهرامفەری ئەو ناوەندە سنە گواسترایەوە.

شایانی باسە پێشتر چاونیوز بڵاوی کردبۆوە کە ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی سێ مانگی هاویندا ئه‌وه‌نده‌ی زاندراوە، لانیکه‌م 216 که‌سیان به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه‌ کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی قۆڵبه‌ست کردوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code