ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

خۆکوشتنی زیندانییەک لە بەندیخانەی ورمێ

زیندانییەکی دی لە بەندیخانەی ورمێ بە هۆی گوشاری کاربەدستانی زیندان خۆی کوشت.

ڕۆژی پێنجشەممە، 4ی ڕەزبەر وەحید کەربەلایی کە تەنیا حەوتوویەک بوو بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر گیرابوو، لەبەر بارودۆخی سەختی زیندان و گوشاری زۆری کاربەدەستان خۆی کوشت.

جیا لە خۆکوژیی ئەم زیندانییە، هەر لەو ماوەیەدا 6 زیندانیی دیکە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و بارودۆخی کارەساتباری زیندان گیانیان لە دەست داوە. عەلی پایا، تازەترین قوربانیی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی بە بەندکراوانە کە لە زیندانی ورمێ و بەهۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی زیندان گیانی لەدەست دا. ناوبراو بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای 6 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپابوو.

عەلی پایا شەشەمین زیندانیی کوردە کە لە سێ مانگی ڕابردوودا و لە زینداندا بەهۆی کەمتەرخەمی لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی یان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست داوە. لەو شەش کەسە سێ کەسیان بە ناوەکانی “داریوش کەنگرلوو”، “ئەحمەد ئاموختە” و “نەوبەخت سەحرایی” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ و؛ “مووسا فاتحی” لە زیندانی ناوەندیی سنەدا گیانیان لە دەست داوە، هەروەها  بەهمەن مرادی، کاسبکاری خەڵکی دێولانیش دوای دەسبەسەرکرانی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لێ ئەستێندراوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code