زیندانییەکی دی لە بەندیخانەی ورمێ بە هۆی کەمتەرخەمیی پزیشکی گیانی لەدەست دا.
عەلی پایا، تازەترین قوربانیی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی بە بەندکراوانە کە لە زیندانی ورمێ و بەهۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی زیندان گیانی لەدەست دا. ناوبراو بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای 6 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپابوو.
عەلی پایا شەشەمین زیندانیی کوردە کە لە سێ مانگی ڕابردوودا و لە زینداندا بەهۆی کەمتەرخەمی لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی یان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست داوە. لەو شەش کەسە سێ کەسیان بە ناوەکانی “داریوش کەنگرلوو”، “ئەحمەد ئاموختە” و “نەوبەخت سەحرایی” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ و؛ “مووسا فاتحی” لە زیندانی ناوەندیی سنەدا گیانیان لە دەست داوە، هەروەها بەهمەن مرادی، کاسبکاری خەڵکی دێولانیش دوای دەسبەسەرکرانی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لێ ئەستێندراوە.