۱۹ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە ورمێ ۳۲ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

لە ورمێ دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سەرجەم ۳۲ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا. برایم سدیق هەمەدانی و کوڕەکەی بە ناوی سالار کە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو گیرابوون، هەر کامە و سزای ۱۶ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا.

جیا لەم باوک و کوڕە، مریەم سدیق هەمەدانی، کچێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیەش لەگەڵ باوک و براکەی گیرا، بەڵام دوو ڕۆژ دوای دواستنەوەیان بۆ زیندانی ورمێ بە دانانی بارمتە بەردرا.

بەپێی دادنامەی ڕاگەیەندراو لە لایەن لقی ۲ی دادگای شۆڕشی ورمێ برایم هەمەدانی و کوڕەکەی سالار هەمەدانی بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات لە ڕێگەی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیم” و “بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی” هەر کام سزای ۱۶ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپاوە.

شایانی باسە کە ئیبراهیم سدیق هەمەدانی پێشتریش لە ساڵی ۱۳۸۴ سەبارەت بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردی سزای ۶ ساڵ زیندانیی درابوویە کە دوای کێشانی ۲ ساڵ لەو ماوە سزایە بەمەرج ئازاد ببوو.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code