هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 68 کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە 20 کەس لەوان بەهۆی جۆراوجۆری وەک بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق گرتوویی و … گیانیان لە دەست داوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەش کە لە سێ مانگی بەهاردا 8 کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دابوو، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 28 کەس.
بەپێی ئامارهکان ساڵانە نزیك بە ٢ هەزار كەس لە ئێران بە هۆی ڕووداوی كار گیانیان لەدەست دەدەن كە ئەم مەسەلەیەش زیاتر لە كانگا بهردهکانو لهسهر كارەكانی بیناسازی ڕوو دهدهن، ئەمەش لە حاڵێكدایه كە زۆربەی قوربانیانی ڕووداوی كار بیمەیان نییە و لەلایەن قانوونەوە هیچ پشتیوانییهکیان لێ ناكرێ. هەروەها پاش مردنیان بنەماڵەكانیان هیچ هەق و حقووقێكیان پێنادرێ.