ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیش له کوردستان له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگەی هاویندا ئه‌وه‌نده‌ی زاندراوە، لانیکه‌م 216 که‌سیان به تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی قۆڵبه‌ست کردوه.
به‌پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژماره‌یه‌ک له‌و گیراوانه تا کاتی دادگایی کردنیان به بارمته‌ی قورس ئازاد کراون و لانیکه‌م 58 که‌س له‌وانه دوای به‌ناو دادگایی کرانیان سزای لە 3 مانگ زیندان‌ڕا تا 11 ساڵ زیندانیان به سه‌ر دا سه‌پاوه و سەرجەم ئەو 28 کەسە بە 2117 مانگ (پتر لە 174 ساڵ) زیندان مەحکووم کراون.
جیا لە گرتنی 216 کەس و حوکمدانی 58 کەس و سزادانیان بە 2117 مانگ زیندانی، 5 زیندانیی کوردیش لە زینداندا بەهۆی کەمتەرخەمی لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی یان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست داوە. لەو پێنج کەسە سێ کەسیان بە ناوەکانی “داریوش کەنگرلوو”، “ئەحمەد ئاموختە” و “نەوبەخت سەحرایی” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ گیانیان لەدەست داوە، “مووسا فاتحی” لە زیندانی ناوەندیی سنەدا گیانی لە دەست داوە و بەهمەن مرادی، کاسبکاری خەڵکی دێولان دوای دەسبەسەرکرانی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لێ ئەستێندراوە.