۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژرانی ۱۲۲ کۆڵبەر و کاسبکار لە شەش مانگی ڕابردوودا

له‌ سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان لانیکەم ۶۶ كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان داوه‌ته‌ به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان.

به‌پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا ۱۹ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و ۴۷ که‌سیش بریندار بوون. کوژران و برینداربوونی ۶۶ کۆڵبەر و کاسبکار لەو سێ مانگە لە حاڵێکدایە کە لە سێ مانگەی وەرزی بەهاریشدا ۵۶ کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرابوون و بریندار بوون، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە پێناو پارووە نانێک داناوە، گەیوەتە ۱۲۲ کەس کە ۴۳ کەسیان کوژراون و ۷۹ کەسیش بریندار بوون.

جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردووشدا ۲۴۲ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دابوو و بریندار ببوون و لەو ۲۴۲ قوربانییە ۸۰ کەسیان کوژرابوون و ۱۶۲ کەسیش بریندار ببوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code