ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژرانی کاسبکارێک لە ناوچەی سنووری پیرانشار

کاسبکارێکی خەڵکی پیرانشار، لە سنووری ئەو شارەدا، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی خەرمانان، کاسبکارێک بە ناوی “ئیدریس ڕەحیمی”، خەڵکی گوندی “گردەشەیتانـ”ـی سەر بە شاری پیرانشار، بە تەقەی  هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای مێڵان گیانی لەدەست دا.

ناوبراو لەگەڵ ژمارەیەک لە کاسبکارانی دیکە لە سنووری شاری پیرانشار کەوتنە بەر دەسڕێژی گوللەی هیزه ئینتزامییەکان کە لە ئاکامدا ئەو کاسبکارە گیانی لە دەسی داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code