ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

بەردەوامیی سووتان و لە ناوچوونی ژینگەی کوردستان

ئەمڕۆ سێ‌شەممە ١٢ی خەرمانان ئاگر لە داوێنی کێوی هانەدەشت لە نۆدشە بەردراو بەشێکی دیکە لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەو ناوچەیە سووتا.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ١١ی خەرمانان، دارستان و لێڕەوارەکانی ئاوایی “بێلوو”ی شاری مەریوان، بەشێوەی گوماناویی لە ٨ شوێنی جیاجیادا ئاگری تێبەردرا و، دیسان هەر خەڵکی خۆڕسک و ژینگەپارێزان بوون کە فریای سروشت و ژینگەی ناوچەکە کەوتن.
جێی‌وەبیرهێنانەوەیە لە شەوی یەکشەممە ٢ی خەرمانان ٩٨ی هەتاوی سێ‌جار ئاگر لە جەنگەڵەکانی دووزین لە بانە بەربوو، کە بە هیمەتی ژینگەپارێزانی ئەنجومەنی “پاژین” دامرکا.
شایەتحاڵان لەو بارەوە دەڵێین ئاگرکەوتنەوە لە شەوێک سێ‌جار، دەریدەخات کە بە ئەنقەست ئاگر لە ژینگەی کوردستان بەردەرێ و هیچ لایەنیک لەو بارەوە خۆی بە بەرپرسیار نازانێ.
سووتان و لە ناوچوونی دارستان و جەنگەڵەکانی کوردستان لە کاتێكدایە کە ئەمساڵ لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە، شوڕای رێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان پێک‌هاتوو لە ٩ ڕێکخراوی چالاک، بە نیگەرانییەوە باسیان لە خەمساردی بەرپرسان و ناوەندە پێوەندی‌دارەکان کردبوو لە هەمبەر خەسار وزیانەکان بە ژینگەی کوردستان و دیسانەکە داوایان لە خەڵکی کورد بە گشتی و بەتایبەتی لاوان و ژینگەپارێزان کرد بوو، کە ببنە پارێزە و فریادڕەسی ژینگەی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code