ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

توێژەرێکی کورد قۆڵبەست کرا

کامیل ئەحمەدی نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی، ڕۆژی ٢٠ی گەلاوێژ لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستگیر کراوە.

شەفەق ڕەحمانی، هاوسەری کامیل ئەحمەدی ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی پووشپەڕ ڕایگەیاندووە کە لقی یەکی دادسەرای ئەمنییەتی ئەوین بۆ هاوسەرەکەی حوکمی دەستگیری دەرکردووە.

بە وتەی ڕەحمانی، بەرپرسانی ئەم دادسەرایە ڕۆژی سێ شەممە پێیان ڕاگەیاندووە کە هاوسەرەکەی “کۆمەڵێک تۆمەتی دەربارەی چالاکییەکانی لێ دراوە کە تۆمەتەکانی لە بواری تاوتوێ کردن دایە.” بەڵام بەرپرسانی دادسەراکە ڕوونکردنەوەیەکی تریان نەداوە.

کامیل ئەحمەدی کورد و لە دایک بووی شاری مهابادی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و شارۆمەندی ئێرانی ـ بریتانیاییە و دانیشتووی تارانە. لە بوارەکانی “خەتەنە کردنی ژنان” و “بەزۆر بەشوودانی منداڵان” توێژنەوەی کردووە و بابەتی نووسیوە. لە ئێستادا سەرقاڵی دوو پرۆژەیە بە ناوەکانی “میوەی قەدەغەکراو” کە تایبەتە  بە توێژینەوەی تراجێنسییەکان” و  پرۆژەی سنوور تا سنوور کە لێکۆڵینەوەیە دەربارەی “کەمایەتییە نەتەوەییەکانی ئێران.”

کامیل ئەحمەدی و هاوسەرەکی ماوەی ٢٥ ساڵە شارۆمەندی بریتانیان و ئەم ١٥ ساڵەی دوایی لە ئێران ژیاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code