۲۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ بەندکراوی سیاسیی کورد سزای ۸ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

سێ بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شارەکانی ورمێ و سنە بە بڕیاری دەزگای قەزایی سزای زیاتر لە ۸ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا.

لە ورمێ، عارف محەممەدی خەڵکی گوندی “باوان” لە ناوچەی مەڕگەوەڕ ی ورمێ، لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە دادگایی کراوە و سزای ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری بەسەردا سەپاوە. ناوبراو تۆمەتی  هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیمی کۆماری ئیسلامیی  ئێرانی دراوەتە پاڵ و لەو سۆنگەیەوە ئەم سزا قورسەی بۆ بڕاوەتەوە.

لە شاری سنەش  دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی “ئیدریس محەممەدی” و “ئاوات کەریمی” کە خەڵکی گوندی “نگڵ”ن، هەر کام سزای ۳ ساڵ و ۴ مانگ زیندانییان بەسەردا سەپاوە.

ئەم دوو چالاکە کوردە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی وڵات و پێوەندی هەبوونیان بە حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمەوە گیراون و لەلایەن دادگای شۆڕشەوە حوکم دراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code