ئەمڕۆ ڕێکەوتی 9 كانونی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی ناوچەی شنۆ

کاسبکارێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لێ ئەستێندرا.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، 21ی گەلاوێژ، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی کانییەڕەشی سەر بە شاری شنۆ کەوتە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆی تەقەی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و کوژرا. ئەو کاسبکارە “سەعید حەسەنپوور”ی ناو بووە.

کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات ڕایگەیاندوە لە سەعید حەسەنپور کوڕێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی گەلەکەی و ئەندامی تەشکیلاتی نهێنیی ئەم حیزبە بووە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا وەک وەک کەسێکی هەڵسور بەردەوام هەر ئەرکێکی حیزبی پێ ئەسپێردرابا بە باشی و بە وەخت ڕایدەپەڕاند ؛ بەڵام بەداخەوە بە هۆی تەقەی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمەوە گیانی لێ ئەستێندرا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی کاک سەعید لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code