ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم

ڕۆژی سێشەممە ۸ی گەلاوێژ پۆلێک لە کۆڵبەرانی ناوچەی پیرانشار لە ناوچەی سنووریی حاجی ئۆمەران درانە بەر دەستڕێژی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران.

لەم ڕووداوەدا دوو کاسبکار بە ناوەکانی محەممەد حەسەن‌زادە و محەممەد چووکەڵی بە توندی بریندار بوون و بەهۆی سەختیی برینەکانیان بۆ نەخۆشخانەی چۆمان لە باشووری کوردستان گواسترانەوە.

برینداربوونی ئەم دوو کۆڵبەرە لە حاڵێکدایە کە لە سەرەتای هاوینەوە تا ئێستا 33 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون و بریندار بوون، هێزەکانی ڕێژیم لە وەرزی بەهاریشدا 56 کاسبکاری کورد بە دەستڕێژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرابوون و بریندار بوون و بەوەش ژمارەی ئەو کاسبکارانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە کوژراون و بریندار بوون گەیشتە 89 کەس.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code