ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

دوو ژنی بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ پاش ١٥ سال زیندان، ئێعدام کران

لە بەندیخانەی ورمێ دوو ژن کە بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست بەندکرابوون، پاش ١٥ ساڵ بەرەبەیانیی رۆژی سێ‌شەممە ١ی گەلاوێژ لە سێدارە دران.

رۆژی ١ی گەلاوێژی ٩٨ی هەتاوی دوو ژنی کورد بە ناوەکانی “نازدار وەتەنخاهـ” و “ئاراستە ڕەنجبەر”، کە بەتاوانی “قەتڵ’ حوکمی سێدارەیان بەسەر سەپا بوو، پاش ١٥ ساڵ مانەوە لە بەندیخانەی ورمێ ، حوکمەکەیان جێبەجێ کراو، لە سێدارە دران.

دەگوترێ ماوەی مانگێک مۆڵەتیان پێدرا بوو هەتا بتوانن ڕەزایەتی کەس وکاری کوژراوەکە بە دەست بهێنن، بەڵام نەیانتوانی و هەربۆیە بەربەیانی رۆژی سێ‌شەممە ئێعدام کران.

ئاراستەی ڕەنجبەر بە تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی و نازدار وەتەنخاهـ بە تاوانی هاوکاری کردن لەو “قەتڵ”ە، پاش ١٥ ساڵ لە بەندیخانەی ورمێ، لە سێدارە دران.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ کام لە میدیاکانی فەرمیی ئێران باسیان نەکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code