ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 ئاب ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

پێنج کۆڵبەری دی لە ناوچەی ورمێ کوژران و بریندار بوون

بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی 5 کۆڵبەری دی لە ناوچەی ورمێ کوژران و بریندار بوون.

ڕۆژی هەینی ٢٨ی پووشپەڕ هێزە چەکدارەکانی کوماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری “چاڵدوران” دەستڕێژیان لە  پۆلێک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی”، خەڵکی گوندی عیسا گولیک، کوژرا و و چوار کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی محەممەد میرزایی، ئازاد یاستار، مەحموود عەلەم‌ هولی و ئومید عەلەم‌ هولی بە توندی بریندار بوون.

شایانی باسە تەنیا لە ماوەی مانگی پووشپەڕدا 27 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لە ماوەی سێ مانگی بەهاریشدا 56 کاسبکار 24 کەس کوژراون و 32 کاسبکاریش بریندار بوون.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code