چوار هاونیشتمانی کورد لە زیندانی وەرمێ بە تاوانی “قەتڵ” لە سێدارە دران.
بە پێی هەواڵدەریی هێرانا بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە(٢٥ی پووشپەڕ) حوکمی لە سێدارەدانی ٤ بەندکراوی بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کراوە.
ئەوچوارکەسە بە ناوەکانی،” هێمن بەناوەند، موحموود خالدی، جەعفەر محەممەدی و محەممەد عارف نەجەفیان” بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست لە سێدارەدران.
شایەنی باسە کە کۆماری ئیسلامی لە ڕیزبەندی سەرەوەی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین ڕێژەی ئێعدامیان تێدا جێبەجێ دەکرێ و، زۆربەی هەرەزۆری کاتەکان دادگاکانی ڕێژیمی ئێران لە چەن خولەک تێناپەڕێت و یان بە بێ پارێزەر بەڕێوەدەچێ یانیش پارێزەری دەستەمۆی خۆیانیان بەسەردا دەسەپێنن، کە ئەمەش لە گەڵ هیچ پێوەرێکی جیهانی و مافی مرۆڤدا ناگونجێ .