دوو کاسبکاری دیکەی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون.
رۆژی شەممە ۲۲ی پوشپەری ساڵی ۲۷۱۹ ، کوڵبەرێک بە ناوی “کریم فارسی” خەڵکی گوندی قوتووری سەر بە شاری خۆیی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو.
ناوبراو لەگەڵ پۆلێک لە کۆڵبەرانی ناوچە لە گوندی سنووریی تەرساوێی سەر بە شاری خۆیی کەوتوونەتە کەمینی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و دراونەتە بەر دەستڕێژ.
هەروەها ڕۆژی هەینی ۲۱ پووشپەڕ کاسبکارێک بە ناوی حەسەن ڕەسووڵزادە خەڵکی شاری سەقز و کاسبکارێکی دی کە تا ئێستا ناوی نەزانراوە بە هۆی ڕاوەدوونانیان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە مەودای نێوان دیواندەڕە ــ سنە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون بوون و هەر دوو گیانیان لە دەست داوە.
شایانی باسە لە سەرەتای ساڵی تازەی زایینی تا ئێستا 51 کۆڵبەر و کاسبکاری کوژراون و 89 کەسی دیکەش لەوان بریندار بوون.