ئەمڕۆ ڕێکەوتی 22 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە ناوچەی شنۆ

دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە ناوچەی شنۆ بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوون.

شەوی دووشەممە، ١٧ی پووشپەڕ دوو کۆڵبەری ناوچەی شنۆ بە ناوەکانی “غەریب عەلیزادە” و “سامانە سوور” لە شاخی سیاکێو لە ناوچەی سنووریی “کێلەشین” کەوتنە بەر دەستڕێژ و بریندار بوون.

ئەم دوو کۆڵبەرە خەڵکی شارەکانی پیرانشار و مەهاباد بوون و هێزەکانی سپای پاسداران لە پشتەوە تەقەیان لێ کردوون و ئێستا  لە نەخۆشخانەی سۆران لە هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکی دان.

شایانی باسە لە سەرەتای مانگی پووشپەڕەوە تا ئێستا 12 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code