ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 ئاب ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کووژرانی کۆڵبەرێکی دی لە سەردەشت

کۆڵبەرێکی دیی خەڵکی سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەستدا.

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە، 15ی پووشپەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە  نزیک ماڵانی گوندی “کانی زەرد”ی سەردەشت پۆلێک کۆڵبەری ناوچەکەیان دایە بەر دەستڕێژ. لەو هێرشەدا کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئاوایی کانی زەرد بە ناوی “مەنسوور گرژە” کوژرا

مەنسور کە بیست ساڵی تەمەنە و ماوەیەکە زەماوەندی کردوە و خێزانی دووگیانە، بە تاوانی هەڵگرتنی باری سیگار تەقەی لێ کراوە و کوژراوە.

کوژرانی ئەم کۆڵبەرە لە کاتیکدایە کە ڕۆژی 8ی پووشپەڕیش لە پیرانشار کۆڵبەرێک بەناوی یونس ئاڵتوون بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم پێکرا و دوای چوار ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکانی گیانی لە دەستدا.

شایانی باسە لە سەرەتای مانگی پووشپەڕەوە تا ئێستا 12 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code